خواردنەوەیان لێبڕا و پاكژكەرەوەی دەستیان خواردەوە “دەرئەنجامێكی كارەساتبار”

لە ڕوسیا حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكەش لە كۆمادان، بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێكدا خواردنەوە كحولییەكەیان تەواوبووە و پاكژكەرەوە (معەقەم)ی دەستیان خواردووەتەوە.

لە ناوچەی تاتینسكی لە یاقوتیای ڕوسیا، ژمارەیەك كەس لە ئاهەنگێكدا پاش ئەوەی خواردنەوەی كحولییان لێبڕاوە، پاكژكەرەوەی دەستییان خواردووەتە كە پاككەرەوەكە 69%ی پێكهاتووە لە مادەی (میسانۆل).

پاش خواردنەوەی پاكژكەرەوەكە، ژنێكی تەمەن 41 ساڵ و دوو پیاوی 27 ساڵ و 59 ساڵ، بەر لەوەی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، دواتر شەش كەسی دیكە بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییانەوە بە فڕۆكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن.

ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی هەینی 20ی تشرینی دووەم، سێ پیاو لەو شەش كەسەی گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە كە تەمەنیان 28، 32 و 69 ساڵ بووە، كەسێكی دیكەشیان دوێنێ شەممە گیانی لەدەستداوە و دووانەكەی دیكەیان لە كۆمادان.

لەبارەی ئەو ڕوداوەوە، دەستەی چاودێریی تەندروستیی گشتیی فیدراڵی لە ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “نۆ حاڵەتی ژەهراویبوون بەهۆی پاككەرەوەی دەست تۆماركراون، كە حەوتیان گیانیان لەدەستداوە، لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە”.

بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە زۆربەی شوێنە گشتییەكان و ماڵەكاندا پاكژكەرەوەی دەست بووەتە پێدوایستییەكی گرنگ.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: بیابانی گەورەی ئەفریقا 1.8 ملیار درەختی تیایە

بابەتی دواتر

25 ساڵ بۆ دواوە.. شۆڕشی درۆیینەی بەرشلۆنە و کەوتنی ڕاستەقینەی مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share