بایدن: ئەگەر چین هێرش بکاتەسەر تایوان وەڵامی سەربازیمان دەبێت بۆی

 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چین یاری بە ئاگر دەکات سەبارەت بە هێرشکردنە سەر تایوان، بەڵێنیش دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێکی چین پاڵپشتیی سەربازی ڕەوانەی تایوان دەکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازی دەکات دژی هەوڵەکانی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان، جۆ بایدن ڕایگەیاند، “ئەمریکا وەڵامی سەربازی بۆ چین دەبێت ئەگەر بێتو پەکین هێرش بۆ سەر تایوان ئەنجامبدات، ئەوە پابەندیی ئێمەیە”.

ئەو لێدوانانەی بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدابوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەهێزکردنی پاڵپشتییەکان بۆ هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی لە ئاسیا، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی فراوانبوونی هەژموونی چین.

هەروەها لە سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور بایدن باسی لەوەکرد، “کێبڕکێیەکی جیهانی هەیە لەنێوان دیموکراتی و سیستمە خۆسەپێنەکاندا، ناوچەی ئاسیا زەریای هێمن مەیدانی سەرەکیی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەن”.

بابەتی پێشتر

مباپی داوای لێبوردنی كرد.. هاندەری ڕیاڵ مەدرید دەبێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و…
Total
0
Share