یەكەم ژن بۆ سەرۆكایەتیی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا دەستنیشانكرا

سەرۆكی ئەمریكا، ئەدمیڕاڵ لیزا فرانشیتی وەك فەرماندەی هێزە دەریاییەكان دەستنیشانكرد، كە بەرزترین پۆستە لە هێزی دەریایی ئەمریكادا.

بەوەش لیزا دەبێتە یەكەم ژن ئەو پۆستە بەڕێوەببات، ئەگەر ئەنجومەنی پیران رەزامەندی لەسەر نیشانبدات.

پاش چەسپاندنیشی لەو پۆستەدا، دەشبێتە ئەندام لە دەستەی ئەركانی هاوبەش، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێكی دیكەی بێ پێشینە، بەهۆی ئەوەی پێشتر هیچ ژنێك ئەندامێتی لە بەرزترین دامەزراوەی سەربازیی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا نەبووە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لیزا “دووەم ژنە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان پلەی ئەدمیڕاڵ بە چوار ئەستێرە بەدەستدەهێنێت”.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتی رەزامەندی نیشاندانی لەسەر كاندیدی ئەو پۆستانە هەیە كە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری لەسەر دەدات، وەزاری بێت یان سەربازی یاخود تەنانەت دیپلۆماسی و دادوەرییش.

بابەتی پێشتر

لە دانیمارک قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنران

بابەتی دواتر

ئەم خێزانە لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share