نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی باپیر لە كۆبوونەوەدایە.
شاندی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان و چەند پرسێك تاوتوێدەكرێـن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بارەگای كۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پێشوازی لێكرا و بڕیارە چەند پرسێك تاوتوێبكەن.
ئاماژەی بەوە كرد، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێدەكرێن.