مامۆستایەكی كیمیا چەندین خانووی هەیە و دەرۆزكەریی كردووە

ژنە مامۆستایەكی پسپۆڕی كیمیا كە تەمەنی 50 ساڵە و ماوەی 18 ساڵە وانە دەڵێتەوە، لە كاتی دەرۆزكەریدا دەستگیركرا.

ڕووداوەكە لە كوەیت ڕوویداوە و میدیای ئەو وڵاتە ئاشكرایكردووە كە مامۆستاكە خەڵكی وڵاتێكی عەرەبییە و ماوەی 18 ساڵە لە كوەیت وانە دەڵێتەوە و هاوسەرەكەشی مامۆستای وانەی پەروەردەی ئیسلامییە، دوو منداڵیشیان لە خوێندنگەیەكی حكومیی كوەیت خوێندكارن.

بەپێی وتەی پۆلیسی كوەیت، ژنێكیان لە نزیك مزگەوتێك بینیوە ڕووخساری داپۆشیوە و دەرۆزكەریی كردووە، دوای دەستگیركردنی و لێكۆڵینەوەكردن، دەركەوتووە 18 ساڵە لە وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دامەزراوە و مامۆستایە.

پۆلیسی كوەیت دەڵێت، هەوڵ و فشار هەبوون بۆ ئازادكردنی ژنەكە، بەڵام مكوڕبوون لەسەر زیندانیكردنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك و دواتر نێردراوەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، هاوسەرەكەشی ئاگاداركراوەتەوە دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، خۆی و منداڵەكانی كوەیت بەجێبهێڵن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دوای لێكۆڵینەوەكردن، دەركەوتووە ئەو خێزانە خاوەنی خانوبەرەی زۆرن لە وڵاتی خۆیان و باری ئابورییان باشە، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكەیان ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی باپیر لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بۆ پەخشکردنی میوزیک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تاقیکاریی سنووردار بۆ چەند بەشداربوویەکی…
Total
0
Share