هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی توركیای لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند، جەختیش دەکاتەوە کە سوپای تورکیا “چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 20ی ئایار سوپای تورکیا ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین جێگیر ببن، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە لە نزیکەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا چوار سەرباز کوژران.

باسی لەوەشكرد، دوێنێ سوپای تورکیا دوای ئەوەی سەنگەرەکانی شەڕی لە شەهید هاوڕێی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین بە تەقەمەنی بۆردوومانکرد، ویستی پێشڕەوی بکات، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژراون.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ ژمارەیەک سەربازی تورکیا بە جلی دژەکیمیایی ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانی یەژاستار وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا حەوت سەرباز کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانی بڕینی بەشەخۆراكی ئەم كەسانەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕانیە.. گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا

بەهۆی دروستبوونی شەڕ گەنجێك لە ڕانیە برینداربوو، پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، برینەكەی سەختە و تۆمەتبار ڕوداوەكەش دەستگیركراوە. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی…
Total
0
Share