ڕانیە.. گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا

بەهۆی دروستبوونی شەڕ گەنجێك لە ڕانیە برینداربوو، پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، برینەكەی سەختە و تۆمەتبار ڕوداوەكەش دەستگیركراوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان ڕایگەیاند. شەوی رابردوو لە رانیە لە ئەنجامی دەمەقاڵێ شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو كەس رویدا. دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس دەرکەوت كەسێك بەناوی (پ.ع.ع.) ڕەگەزی نێر لەدایكبووی ساڵی 2000 و پیشەی كاسپ برینداربووە.

دەشڵێت، دوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە، بریندارەكە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكدایە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕونیشیكردەوە، کەسەکەی دیكە بەناوی (س.خ.ٲ.) رەگەزی نێر لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشە كاسپ دەستگیرکرا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو روداوە كراوەتەوە و دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەرداوەمە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

بابەتی دواتر

چین و ئەمریكا پابەندبوون بە ڕێگری لە گۆڕانی ئاووهەوا ڕادەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووناكییەكەی ئەمشەوت بینی؟

ئەو رووناكییانەی ئەمشەو لە ئاسماندا بینران مانگە دەستكردەكانی ستارلینكن. ئەمشەو رووناكییەك لە ئاسمانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا بینراون،…
زیاتر ببینە

لە زانکۆی سلێمانی خوێندن راگیرا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکاران لە سبەینێ سێشەممەوە تا کاتێکی نادیار. نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی…
Total
0
Share