كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گردی زەرگەتەوە گواستییەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە كۆبووەوە باس لەپرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرا.
ئاماژەی بەوە كرد، دوای بزوتنەوەی گۆڕان، شاندەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم سەردانی كۆمەڵی دادگەری دەكەن و دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی كۆببنەوە