قوڕ و لیتە دوو ڕۆژ هەڵەبجە بێئاو دەکەن

بەهۆی کۆبوونەوەی قوڕ و لیتە لە پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە، ئەمڕۆ و سبەی شاری هەڵەبجە بێئاو دەبێت.

بەرێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەین بەھۆی پاککردنەوە و لابردنی ئەو قوڕ و لیتەیەی لەبەردەم نزمە وەرگری پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە کۆبووەتەوە، بۆماوەی دوو رۆژ یەک و دووی مانگ واتە سێشەممە و چواشەممە پڕۆژەکە کاری پێناکرێت و دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت”.

ئەمساڵ لە هەڵەبجە زیاتر لە 260 ملیم باران باریوە و ئەوەش بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی زیاترە.

بەهۆی بەرزیی ڕێژەی بارانبارین و خاوێننەکردنەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژەیەکی زۆر قوڕ و لیتە لە پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی هەڵەبجە کۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share