لە ناوچەی شارباژێڕ نوێترین ڕووەک دەدۆزرێتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی ڕووەکێکی نوێی لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزیوەتەوە و وەک دەڵێت، ڕووەکەکە ناوی “نیپیتا”یە و تا ئێستا لە جیهاندا تۆمارنەکراوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کارزان عومەر قادر لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ناوچەی شارباژێڕ ڕووەکێکیان دۆزیوەتەوە کە لە جیهاندا نییە، ڕووەکەکە زیادکردنێکە بۆ سەر خێزانی ڕووەکەکان لە جیهاندا.

بەپێی وتەی ئەو پرۆفیسۆرەی زانکۆی سلێمانی، ئەوان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان کردووە سەبارەت بە بوونی ڕووەکەکە لە جیهاندا، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی هاوبەشیان لەگەڵ زانکۆکانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکهێناوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەرکەوتووە، ڕووەکەکە تا ئێستا تۆمارنەکراوە و یەکەمجارە بدۆزرێتەوە، لە خێزانی ڕووەکی نەعنا و جاترەیە، جۆرێکی دەگمەنە لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی…
Total
0
Share