بەم ڕێنماییانە هاوسەنگیی هۆرمۆنەکانی جەستەت بپارێزە

ئانا کۆنۆڤالۆڤا پزیشکی پسپۆڕ لە بواری خۆراکدا، ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە سیستمی خۆراکدا، یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان.

لە گفتوگۆیەکی ئاژانسی “نۆڤۆستی”ـی ڕوسیدا، پزیشکەکە ئاماژەی بەوە داوە، هیچ خۆراکێکی دیاریکراو نییە کە دەرمانبێت بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان، بەڵام شێوازێکی تەندروست لە خواردندا کاریگەرییەکی زۆری هەیە.

ئەمانەی خوارەوە، گرنگترین ڕێنماییەکانن بۆ خۆپاراستن لە تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان:

1- کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر.

2- کەمکردنەوەی چەوری، بە شێوەیەک کەمتر بێت لە سەدا 30ـی ڕێژەی ئەو کالۆرییانەی لە ڕۆژەکەدا وەریاندەگریت.

3- کەمکردنەوەی خواردنە هەڵگیراو و دەستکاریکراوەکان.

4- خۆبەدوورگرتن لە خواردنەوە کحولییەکان یان کەمکردنەوەیان.

5- ڕۆژانە خواردنی 500 گرام سەوزە و میوە.

6- زیادکردنی چەرەسی کاڵ و دانەوێلە تەواوەکان.

7- خواردنی پرۆتینە جۆربەجۆرەکان.

8- خواردنی شیرەمەنییە کەم چەورییەکان.

بابەتی پێشتر

چەند جار لە هەفتەیەکدا قژمان بشۆین تاوەکو تەندروست بێت؟

بابەتی دواتر

حەسەن ساڵحەمیدزیچ: "دەبێت لیڤاندۆڤسكی پابەندی گرێبەستەكەی بێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share