توێژینەوەیەک: خواردنەوە دایتەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە

دەزگای توێژینەوەی شێرپەنجەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، یەکێک لە پێکهێنەرەکانی ناو خواردن و خواردنەوە دایتەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە دەزگای توێژینەوەی شێرپەنجەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، “بڕیارە مانگی داهاتوو ئەسپارتەیم کە یەکێکە لە شیرینکەرە دەستکردە باوەکانی جیهان، وەک هۆکاری شێرپەنجەیی بناسێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم پێکهاتەیە لەناو خواردن و خواردنەوەکانی دایتدا هەیە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەی مرۆڤدا”.

 

بابەتی پێشتر

بڕیاری ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ روەندا هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی دواتر

قەتەر لە پێوەرەکانی ئاشتیدا یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share