ئێستا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یەكگرتووی ئیسلامی ئاشكرادەكات

سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی لە سلێمانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو كۆبوونەوە ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی ئەو حزبە ناوەرۆكەكەی ئاشكرادەكات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم لە سلێمانی لەگەڵ سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو كۆبوونەوە.

عوسمان كاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بنەڕەتی دیدارەكە بۆ تێكشكاندنی ئەو چەقبەستووییە بوو كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە.

وتیشی، “ئەم دیدار و سەردانانە دەبێت بەرئەنجامی لێبكەوێتەوە، كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكان گرنگ ئەوەیە لە ئەنجامیدا دامودەزگای نیشتمانی ببنەوە دامەزراوەی نیشتمانی، حكومەت و پەرلەمان و داواكاری گشتی و سیستمی دادوەری لە هەرێم دەستێوەردانی حزبی تیایاندا كۆتایی پێبێت”.

سەبارەت بەو پەیامەی لەلایەن یەكگرتووەوە ئاراستەی شاندەكە كراوە عوسمان كاروانی ئاشكرایكرد، ئەو پەیامەمان پێگەیاندن كە هاوڵاتی و هاونیشتمانیانی كوردستان لە لوتكەی نائومێدیدا دەژین، ئەم بارودۆخەی لە هەرێم هەیە و ئەو جۆرە سەپاندنەی ژیان بەسەر هاوڵاتیاندا شایستەی هاونیشتیمانیانی هەرێم نییە، هاونیشتمانیان بەرامبەر ئەو هەموو قوربانییەی داویانە شایستەی ژیانێكی شەرەفمەندانەن.

سەبارەت بەوەی ئایا گەشبینن بەرامبەر كۆبوونەوەكان ئەندامەكەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو وتی، دەبێت چاوەڕوانی دەرئەنجامەكان بكەین، بزانین ئایا لەگەڵ گوێگرتندا لە پەیام و هەڵوێستی لایەنەكاندا دەبنە كردار.

دووپاتیشیكردەوە، “قسە ترسنۆكە هەموو كەس پێی دەوێرێت، پەیامی جددی هەموو كەسێك دەتوانێت بیدات، بەڵام ئایا كردارەكان دەچنە ئەو چوارچێوەیەوە كە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییان دروستبكات و یەكڕیزی بونیات بنێت و ناوچەی مۆنۆپۆلی حزبی نەهێڵێت و دامەزراوەی نیشتمانی بە نیشتمانی بهێڵنەوە، بۆ ئەوەش دەبێت چاوەڕوان بكەین بۆ داهاتوو”.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە ڕووتی دەچێتە سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی کان

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە قەڵاچوالان كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

نوێنەرێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و تێكشكانی تیرۆریستان، له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام…
Total
0
Share