ئەمڕۆ یان سبەی مباپی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

كیلیان مباپی، ئەمڕۆ یان سبەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆیەكی فەرەنسی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوەو بۆ هاندەرانی ئاشكرادەكات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە درێژایی ئەم وەرزە هەوڵی بۆ كڕینی داناوە و پاریسیش ویستویەتی بیهێڵێتەوە.

تا ماوەی ڕابردوو دەنگۆی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید زۆر بوو، بەڵام لە ئێستادا باس لە ئەگەری مانەوەی دەكەن لە ڕیزەكانی پاریس سانجێرماندا.

ڕاگەیاندنەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئیدارەی پاریس بە زەبری پارە و بەهێزكردنی پڕۆژەی یانەكە، وایان لە مباپی كردووە پەشیمان ببێتەوە لە چوون بۆ ڕیاڵ مەدرید.

جگە لەوەی چەندین كەسایەتی گەورەی جیهانی دەستیان وەرداوەتە ئەم بابەتە بۆ ئەوەی مباپی ڕازی بكەن لە پاریس درێژە بە یاریكردن بدات.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، مباپی بۆ دوو وەرز گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس درێژ دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەسارۆچكەیەك خۆی بە زەویدا دەكێشێت؟

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی داهاتووی سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی یەكلاییكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share