حەوت یاریزان لە لیڤەرپوڵ کۆتاییانهاتووە

شکستی لیڤەرپوڵ لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکان، لێکەوتەی قورسی لەسەر پێگەی یاریزانانی یانەکە دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئینسایدەر”، یۆرگن کلۆپ بە هاوکاریی ئیدارەی لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا بکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، تەنانەت یاریزانەکانیشی ئاگادارکردووەتەوە، کە لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداریان دەبێت.

یاریزانەکان بریتین لە: نابی کیتا، جوێل ماتیپ، جەیمس میڵنەر، ئەلێکس چامپەرلین، ئارسەر میلۆ، کویمن کۆڵیهێر، ئەدریان.

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا کەوتووەتە خانەی هەشتەمی ڕیزبەندیی “پریمەرلیگ”، جیاوازی (12) خاڵی لەگەڵ خانەی چوارەمدا هەیە، بەو هۆیەوە وەرزی داهاتوو بەشداری “چامپیۆنزلیگ” ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share