ڕوسیا هۆكارى سزادانى گۆگڵ ئاشكراده‌كات

دادگای ڕوسیا هۆكارى سزادانى كۆمپانیاى گۆگڵى ئه‌مریكی به‌ 99 ملیۆن دۆلار ئاشكراده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا نێوخۆییه‌كانى ڕوسیا، ئەو سکاڵایەی کە دامەزراوەی چاودێری پەیوەندی گشتیی و زانیاریی تەکنۆلۆجی فیدڕاڵی ڕوسیا لەسەر کۆمپانیای گوگڵ بەرزیکردوبووه‌وه‌، لە دادگای تاگانسکی شاری مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو.

ئاشكراشیانكردووه‌، بەھۆی ئەوەی کۆمپانیای گوگڵ پابەند نەبووە بە سڕینه‌وه‌ى ئەو ناوەڕۆکانەی کە لە ڕوسیا قەدەغەن، بڕیاریدا ئەو کۆمپانیایە بە بڕی حەوت ملیار و 221 ملیۆن ڕۆبڵ كه‌ (دراوی ڕوسییه‌)، سزا بدات.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاى گۆگڵ باسی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، وردبوونەوە لەو بڕیارەی دادگا ده‌كه‌ن و تیمى پارێزه‌رانیان ئەو ھەنگاوانەی کە پێویستە لە داھاتوودا بنرێن دیاریی ده‌كه‌ن و هه‌نگاوى بۆ ده‌نێن.

پێشتریش گۆگڵ بەھۆی پێشێلکردنی ھاوشێوە، بە بڕی37.5 ملیۆن ڕوبڵ سزا درابوو.

بابەتی پێشتر

نوسەرێکی بادینان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

بزووتنەوەی ئیسلامی: خۆشحاڵین بە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ دەستبەسەر دەکرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕێ دەکات رۆژی سێشەممە لەلایەن داواکاری گشتیی مانهاتنەوە بڕیاری دەسبەسەرکردنی بۆ دەربچێت.…
Total
0
Share