بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تراکتۆری بەکارهێناوە و برایەکی بچوکی شێلاوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی کۆیەدا هاتووە، لە ناحیەی ئاشتی ئۆتۆمبێلێکی کشتوکاڵیی جۆری تراکتۆر لەلایەن مێردمنداڵێکەوە بەکارهێنراوە و بەهۆیەوە براکەی کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکە و گیانیلەدەستداوە.
منداڵەکە ناوی ئەنەس دانا-یە و تەمەنی پێنج ساڵە.