میترۆ: لە 2023دا 249 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا 249 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دامەزراوەی میدیاییەكان ئەنجامدراوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە سلێمانی راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023دا خستەڕوو.

بەپێی راپۆرتەكەی میترۆ لەو ساڵەدا 249 پێشێلكاری بەرامبەر 247 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدراوە.

رێكخراوەكە دەڵێت، پێشێلكارییەكان بەمجۆرەن، (134 رێگری و جیاكاری، 38 زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی، 27 هێرش و هەڕەشە، پێنج دەستگیركردن بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی، 37 دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا، چوار هێرشی ئەلیكترۆنی، دوو شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی و دوو حاڵەتی هەڵكوتانەسەر ماڵی رۆژنامەنووس).

راپۆرتەكەی میترۆ بەشێكیشی تەرخانكراوە بۆ كەیسی هەریەك لە رۆژنامەنووسان (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری و سلێمان ئەحمەد) كە لە سنووری هەولێر و دهۆك دەستگیركراون، یان بێسەروشوێنن.

بابەتی پێشتر

مەرجی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی لەسەر مووچە و بودجە روونکردنەوەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانووە زیادەڕۆكان تاپۆدەكرێن

ئەو گەڕەكانەی شاری كەركوك كە بە زیادەڕۆیی بنیادنراون، خانووەكانیان تاپۆدەكرێن، بەڵام بە مەرج. تاپۆكردنی خانووەكان كە ژمارەیان دەیان…
Total
0
Share