ئەو هەڵانەی کە نابێت لەکاتی ئوتوکردنی جلوبەرگدا بیانکەیت

 

هەندێک هەڵەی باو هەن کە لەکاتی ئوتوکردنی جلوبەرگدا دەیانکەین و وادەکەن پۆشاکەکانمان دوای ئوتوکردن زیانیان بەربکەوێت، بەردەوامیدان بەو ڕێگا هەڵانەی ئوتوکردن ڕێکوپێکیی جلەکانمان دەشێوێنێت.

لێرەدا بەشێک لەو هەڵانە دەخەینەڕوو:

یەکەم: هەرگیز جلەکانت بە وشکی ئوتو مەکە، کاتێک جلوبەرگەکان بەتەواوی وشکن نابێت ئوتوبکرێن، لەبەرامبەردا دەبێت جلەکان کەمێک شێداربن یان کاتێک لە جلشۆرەکە دەردەهێنرێت و هێشتا شێدارییان تێدایە ئوتوکردنیان دروستترە و زیان بە پۆشاکەکان ناگەیەنێت.

دووەم: دوای دەرهێنانی جلوبەرگ لە وشککەرەوە جلەکان لە سەبەتەدا مەهێڵەرەوە بۆ ئوتوکردن بەڵکو پێویستە جلەکات ڕابوەشێنرێت و چرچ و لۆچییەکانی لاببرێت ئەمە هاوکاریی ئوتوکردنێکی خێراترت دەکات سەرەڕای ئەوەی کەمتر پێیوست بە بەکارهێنانی ئوتودەکات و زیان بە جلەکانت ناگات.

سێیەم: ئەگەر جلەکانت وشکبوون و هیچ شێیەکیان تێدانەبوو، هەروەها ئوتووەکەت پەمپی ئاوی تێدانەبوو پیویستە پەمپی ئاوی دەرەکی بۆ جلەکانت بەکاربهێنی تاوەکو شێداری بدەیت بە جلەکانت و ئوتوکردنێکی ئاسان و دروستت هەبێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵە ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

لە کۆیە مێردمنداڵێک براکەی دەشێلێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share