وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی سکوید گەیم ڕاگەیەندرا

هوانگ دۆنگ هیوک نووسەر و دەرهێنەری Squid Game وردەکاری و وادەی نمایشی وەرزی دووەمی زنجیرەکەی ڕاگەیاند.

دەرهێنەرەکە گوتوویەتی، هەواداران لە کۆتایی ساڵی 2023 یان لە 2024ـدا وەرزی دووەم دەبینن.

لە دیدارێکی گۆڤاری “ڤانێتی فەیر”ـدا هیوک ڕوونیکردووتەوە، لە ئێستادا لەگەڵ پێگەی “نێتفلیکس” سەرقاڵی گفتوگۆیە، لەبارەی وردەکارییەکانی وەرزی دووەمی زنجیرەکەوە.

هەروەها جەختیکردووەتەوە، وەزی دووەم یاریی سەرنجڕاکێش و پڕ لە جۆشوخرۆشی زیاتر تێدا دەبێت.

بابەتی پێشتر

كێشەی مووچەكەیان چارەسەركرا.. بە مەرجی نووسراو پارەكەیان پێدرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ گۆڕی لیا هەڵدەدرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share