ڤیدیۆ.. هێرشدەکرێتە سەر تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی بەردەکەوێت

یەکێک لە سەردانکەرانی مۆزەخانەی لۆڤەر هەوڵیداوە شووشەی پارێزەری تابلۆکەی مۆنالیزا بشکێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

پاش ئەوەی کەسەکە نەیتوانیوە شووشەکە بشکێنێت، ڕووکارەکەی بە کرێمێکی سپی پیسکردووە.

ئەوەی بەم کارە هەڵساوە، گەنجێکبووە خۆی لە جلوبەرگی پیرەژنێکدا گۆڕیوە و بەسەر گالیسکەیەکی چەرخەدارەوە، خۆی وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستیی تایبەت دەرخستووە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە بە تۆڕە کەمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کارمەندێکی مۆزەخانەکە دیارە، کاتێک شووشەی تابلۆکە پاکدەکاتەوە و یەکێکی دیکەش گالیسکەکە لادەبات.

کاتێک کارمەندانی لۆڤەر گەنجەکە دووردەخەنەوە، هاوار دەکات “بیر لە زەوی بکەنەوە، خەڵک زەوی وێراندەکەن”، ئەمەش ئاماژەیەکە بەوەی کارەکەی پەیوەندیی بە بانگەشەکردنەوە هەبووە بۆ پاراستنی ژینگە.

 

بابەتی پێشتر

زێدان، ناسڕ خلێفی تووشی سەرئێشە کردووە

بابەتی دواتر

چەندین شوێنەواری نوێی میسرییە کۆنەکان دەدۆزرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share