ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەدات و دەڵێت، “دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار بەبێ لێبڕین و بەشێكی فەرمانگەكان لیستەكەیان بۆ ناردووین”.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا لە وەزارەتی داراییەوە هیچ ڕێنماییەكمان ئاراستە نەكراوە تایبەت بە مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەڵام بەشێكی فەرمانگەكان لیستی مووچەیان ئامادەكردووە بۆ ئێمە نێردراوە كاری تێدادەكرێـت”.

ئاشكرایكرد، “لیستی مووچەی مانگی پێنج بەبێ لێبڕین ئامادەكراوە و بۆ ئێمە نێردراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەغداد 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم ناردووە و نرخی نەوت بەرزە و بە داهاتی نەوت دەتوانرێت دوای مووچەی مانگی چوار ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاربكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای كۆتاییهاتنی مووچەی مانگی چوار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی ڕابسپێردرێت كە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بكات.

بابەتی پێشتر

بەنزین گرانبوو

بابەتی دواتر

کروس هەموو شتێکی ڕاگرتوو و بڕیار نادات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوامدەبێت. پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share