ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوامدەبێت.

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک.

بەپێی پیشبینییەکان خۆڵبارینی ئەمڕۆ و سبەینێ پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە.

سبەینێ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامیی تۆز و خۆڵێکی سووک لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

کەشناسی پێشبینیی بارینی نمەباران دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: بەعەرەبکردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان قبوڵكراو نییە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەڵێت، “بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچه‌  كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نییه ‌و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وە.”…
Total
0
Share