عەلی حەمەساڵح بۆ بەرپرسانی هەولێر: لە کوێی دنیا بووە 73 بیر لە یەک پڕۆژەدا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر شاری هەولێر هۆشداریدەداتە بەرپرسانی شارەکە رایگەیاندووە، “پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان گەورەترین مەترسیین، لە کوێی دنیا هەبووە 73 بیر لە یەک پڕۆژە”.

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، “پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بوون بە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیان لە هەولێر” نووسیویەتی، “ئەوەی دلسۆزە بۆ هەولێر لەم مەترسییە تێبگات”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕدا لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر مەترسیی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر.

دەڵێت، ” پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەیان هەزار شوقەوڤێلا، پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن، زیاتر لە هەزار و 200 بیریان لێداوە و قوڵایی بیر گەیشتووەتە 750 مەتر!

رەخنە لە بەرپرسانی شارەکە دەگرێت و نووسیویەتی، “تەنانەت پارەی ئاویش کە لە ماڵان و خاوەن شوقەکان وەردەگیرێت بۆ خاوەن پرۆژەیە!”.

باسی لەوەکردووە، جگە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، چەندین گەڕەکی دیکەی هەولێریش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەکان مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە.

عەلی حەمەساڵح ئاماژە بەوە دەکات، “ئێستا بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی  بیر دەبەستێت، ئەم بیرانە وشک ببێت چی؟!، گەورەترین مەترسیی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە کە بە ئاوی شیرینی بیر24 کاتژمێر ئاو دەبەخشن! کەس چاودێرنییە بەسەریانەوە”.

دەپرسێت، “لە کوێ بووە 73 بیر لە پرۆژەدا؟!! لە کوێ بووە گەورەترین نافورە و دەریاچەی دەستکرد بە ئاوی بیر؟!

ئاماژە بەوەشدەکات، بڕیاربوو پرۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ چارەسەری گرفتی نیشتەجێبون بێت، ئێستا ئامانج گۆڕدرا، شەراکەتی دامەزراوە حیزبییەکان و بردنی زەویی نایاب و کڕیاری هاونیشتیمانیی عەرەب و مەترسی لەسەر نەمانی ئاوی ژێر زەوی.

ئەم تەوژمە بەردەوام بێت لە سێ ساڵی ئایندەدا، بێ ئاویەکی گەورە و مەترسیدار ڕوو لە هەولێر دەکات، بەبیانبوون لە ڕێگایە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: نمەباران و بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

دوو راوچی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share