ئاگادارییەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لە سەگی سەرشەقام و دەڵێت، ئاگاداری “هاریی سەگ”بن 100% كوشندەیە و ئەو سەگانە لەناوببەن.

نووسراوێك كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ گشت پارێزگاكان و نووسینگەی پارێزگارەكانی ناردووە، هۆشداریدەدات لە نەخۆشیی هاریی سەگ و خۆپاراستنی لێی.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریداوە لەوەی بەمدواییانە سەگی بێلانە لە گەڕەك و كۆڵانەكان و ناوەوە و دەوروبەری فەرمانگەكان، نەخۆشخانەكان، زانكۆ و مزگەوتەكاندا زۆربوون حاڵەتەكانی گەستنی هاوڵاتییان لەلایەن سەگی هارەوە زیادیانكردووە.

لە نووسراوەكەدا وەزارەتی تەندروستی داوای لەناوبردنی سەگی بێلانە دەكات و دەڵێت، لیژنەی هاوبەش لە پارێزگاكان پێكبهێنن بۆ ئەو مەبەستە.

 

بابەتی پێشتر

باستۆنی دەبێتە "بۆنوچی گواردیۆلا" ؟

بابەتی دواتر

داهاتی مانگانەی عێراق دوو ملیار دۆلار زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share