باستۆنی دەبێتە “بۆنوچی گواردیۆلا” ؟

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا تەنها بە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندەوە ناوەستێت، داوای گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی ئیتاڵیای کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، بەر لە دەستپێکی مێرکاتۆی هاوینی 2022 مانچستەر سیتی 60 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی پێشکەشی یانەی ئینتەر میلان کردووە.

دەستەوارەی پێشکەشکراو بەرزە و پێناچێت ئینتەر میلان پێداگری لە بەردەوامبوونی بەرگریکارەکە بکات، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ڕووی داراییەوە کێشەیان زۆرە و هاوینی 2022 جارێکی دیکە ناچار دەبن دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببن.

باستۆنی تەمەنی 23 ساڵە، لە ئیتاڵیا ئەزموونی لە کیلینی و بونۆچی وەرگرتووە، لە ئینتەریش ئەزموونی لە سکرینیار و دی ڤێرجەوە بەدەستهێناوە.

لە ڕابردوودا گواردیۆلا خەونی لیۆناردۆ بۆنوچی بووە و میدیاکانی ئیتاڵیا پێیان وایە ئەگەر باستۆنی پەیوەندی بە سیتی-یەوە بکات، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی گواردیۆلا هاوشانی ڕوبن دیاس لە سەنتەری بەرگریدا دەبێتە “بۆنوچی نوێ”.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share