ئەو حاڵەتانە کامانەن کە دەکرێت نیشانەی پێشوەختەی شێرپەنجە بن؟

پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، “کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کهولی سەلمێندراون کە مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و بوونی بەکتریای گەدەش ئەگەر چارەسەرنەکرێت، فاکتەرێکی مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجە.”

دکتۆر بەرهەم محەمەد محەمەد سالح پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس و جگەر رایگەیاند، چەند فاکتەرێک بوونی هەیە کە دەکرێت لە رێگەیەوە پشکنینی پێشوەختە بۆ شێرپەنجە بکرێت.

لەبارەی شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە دەڵێت، “ئەو کەسانەی تەمەنیان دەچێتە سەرو 45 ساڵ پێویستە هەر پێنج ساڵ بۆ 10 ساڵ جارێک، نازووری کۆڵۆنیان بۆ بکرێت، چونکە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی گرێکانی کۆڵۆن، چارەسەرکردنی لەو قۆناغەدا زۆر ئاسانترە لەوەی ببێتە شێرپەنجەی کۆڵۆن.

یەکێکی دیکە لە نیشانەکان، بینینی خوێنە لەگەڵ پیسایی، کە ئەوەش نابێت کەمتەرخەمی لەبارەوە بکرێت، دکتۆر بەرهەم دەڵێت، “پێویستە ئەو کەسانەی خوێن لەگەڵ پیسایی دەبینن هیچ چارەسەرێکی مایەسیری لەخۆیانەوە بەکارنەهێنن، چونکە دەکرێت گرێی کۆڵۆن یان رێکە هەبێت و خۆی دوا بخات لە چارەسەری پێویست.

 

 

 

بابەتی پێشتر

لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت سەقامگیرە

بابەتی دواتر

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەی هەولێر دەکەوێتە کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share