چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی ساتی نزیكبوونەوەی كەشتییەكی ئاسمانی لە خۆر لە ڕووبەرێكی زۆر نزیكدا نیشاندەدات، دیمەنێكی دەگمەن كە تیایدا وردەكاریی دیاردەكانی سەر ڕووی خۆر و پێشتر نەبینراو دەردەكەوێت، وەك ئەوەی سایتی (Science alert) بڵاویكردووەتەوە.
كەشتییەكەی سەر بە ئاژانسیی ئاسمانگەڕی ئەوروپی گەیشتووەتە ناوچەی (perihelion) كە نزیكترین خاڵە تیایدا بتوانرێت لە خۆر نزیكببیتەوە ئەمەش لە 26ی ئازاری ڕابردوودا بووە.
لەم نزیكییەدا پلەكانی گەرما گەیشتووەتە نزیكەی 500 پلەی سەدی (930 پلەی فەهرنهایت).
سایتەكە ڕایگەیاند، كەشتییەكە ئاسمانییەكە خۆری بەجۆرێك وێنەگرتووە كە پێشتر نەبینراوە، تیایدا دیاردەكانی سەر ڕووی خۆر دەردەكەون.
ئومێد دەكرێت ئەو دیمەنە زۆر وردانە شۆڕشێك لە زانیاری بەردەستبخات بۆ زانینی زیاتر دەربارەی خۆر، لەنێویشیاندا ئەوەی پەیوەندی بە كێڵگە موگناتیسییەكان و كەشوهەوای ناجێگیریەوە هەیە.