لیستەکەی چاڤی بۆ ئیدارەی بارسا نۆ یاریزانی تێدایە

ئامادەکارییەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە، چاڤی هێرناندێز لیستی داواکراوانی پێشکەشی خوان لاپۆرتا و هاوکارانی کردووە.

فرۆشتنی فرینکی دی یۆنگ دۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە دەبووژێنێتەوە، دەکرێت لەدوای فرۆشتنی ئەو یاریزانە چەند گرێبەستێک لەلایەن یانە کەتەلۆنییەکەوە واژۆ بکرێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چاڤی هێرناندێز لیستی داواکراوانی پێشکەشی ئیدارەی لاپۆرتا کردووە، لیستەکەش چەندین یاریزانی بە ئەزموون و بەتوانای تێدایە.

داواکراوانی ڕاهێنەری بارسا نۆ یاریزانە، کە دەکرێت چەندینێکیان دابین بکرێن، پێکهاتوون لە، ئەندرێس کریستنسن (چێڵسی)، فرانک کیسی (میلان)، سیزار ئازپیلیکوێتا (چێڵسی)، مارکۆس ئەلۆنسۆ (چێڵسی)، ڕافائێل (لیدز یونایتد)، جول کوندی (ئیشبیلیە)، مارتین زوبیمێندی (ڕیاڵ سۆسیداد)، کارلۆس سۆلێر (ڤالێنسیا)، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share