ئەمریکا بارهەڵگرێکی فڕیو دروستدەکات بۆ بارگاویکردنەوەی درۆنەکانی لە ئاسمان

 

ئیدارەی پڕۆژەکانی داهاتوو سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، مەرجەکانی بۆ دروستکردنی بەرهەڵگرێکی فڕیو داوەتە وەزارەتی پیشەسازیی وڵاتەکەی، ئەرکی ئەو بارهەڵگرە بارگاویکردنەوەی درۆنەکانە لە ئاسماندا.

پێگەی ڕۆژنامەی ” the drive” بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا دوایین پێشنیازەکانیان لەوبارەیەوە پێشکەش دەکەن، لە مانگی تەمموزی داهاتوودا چۆنێتیی پلانەکە ئاشکرادەکەن.

ئەو کۆمپانیایەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵدا کراوە ڕاسپێردراوە بە بەرهەمهێنانی ئامێرێکی لەیزەر کە تواناکەی 100 کیلۆ واتە بۆ بارگاویکردنەوەی درۆنەکان لە ئاسماندا لەڕێگەی لەیزەرەوە.

پێنتاگۆن هیوادارە کە دەستیان بگات بە بارهەڵگرێکی لەوجۆرە بۆئەوەی بتوانن درۆنەکانیان لە ئاسماندا بارگاوی بکاتەوە، ئەو بەرهەڵگرە دەتوانێت درۆنەکانی جۆری “KC-135 Stratotanker” و “KC-46 Pegasus” بارگاوی بکەنەوە.

کۆمپانیای لۆکید مارتن لە مانگی سێپتەمبەری ڕابردوودا پڕۆژەیەکی پێشکەشکرد، بۆ دروستکردنی بارهەڵگرێکی فڕیو لە جۆری LMXT کە ئامێری بارگاویکردنی لەیزەری هەڵگرتووە، فڕۆکە نوێیەکە کێبڕکێی فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگری جۆری “Boeing KC-46” دەکات کە بۆ بارگاویکردنەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکانە لە ئاسماندا و ئێستا لەناو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکادایە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. مانێ تا ساڵی 2025 بوو بە یاریزانی بایرن میونشن

بابەتی دواتر

هەولێر.. بارهەڵگرێك خۆی دەكێشێت بە شۆفێری تاكسییەكدا و گیانلەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share