وەزیری دارایی بەریتانیا هۆشداریدەدات: دۆخی ئابوری زۆر مەترسیدارە

وەزیری دارایی و گەنجینەی بەریتانیا هۆشداریدەدات لەوەی دۆخی ئابوری زۆر مەترسیدارە و چەند مانگی كەمی داهاتوو زۆر دژوار دەبن، پاش ئاشكراكردنی ئەوەی نرخەكان بە خێراترین ڕێژەی 40 ساڵی ڕابردوو بەرزدەبنەوە.

ڕیشی سوناك وەزیری دارایی و گەنجینەی بەریتانیا لە وتارێكدا لە بەردەم ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان ڕایگەیاند، حكومەت “ئامادەیە بۆ خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر” بۆ هاریكاری ئەو خێزانانەی ڕووبەڕووی بەرزیی تێچووی وزە و سوتەمەنی و خۆراك دەبنەوە، ئاشكراشیكرد باجی سەر كۆمپانیاكان كەمدەكەنەوە بۆ هاندانیان لەسەر وەبەرهێنان.

هۆشداریشیدا لەوەی دۆخی ئابوری “زۆر مەترسیدارە”، وڵات ڕووبەڕووی “شەپۆلێكی تەواوی شۆكی هۆكارە جیهانییەكان” دەبێتەوە، لەوانەش كاریگەری شەڕ لە ئۆكرانیا و هۆكارەكانی داخستن لە چین.

وەزیری بەریتانیەكە دووپاتیشیكردەوە، “هیچ ڕێوشوێنێك نییە هیچ حكومەتێك بیگرێتەبەر، ناتوانین هیچ یاسایەك تێبپەڕێنین ببێتەهۆی ئەوەی ئەو پاڵنەرە جیهانییانە لە شەو و ڕۆژێكدا نەمێنن. چەند مانگی داهاتوو دژوار دەبن. بەڵام ئەوەندەی بتوانین جوڵە بكەین، دەیكەین” ئاماژەی بەوەشكرد، ناتوانن وانیشانی بدەن كە كەمكردنەوەی تێچوو لەسەر خێزانەكان ئاسان دەبێت.

هەڵاوسان لە شانشینی یەكگرتوو لە مانگی نیساندا بۆ 9% بەرزبووەوە لەكاتێكدا پێشتر 7% بوو، ئەمەش بەرزترن ئاستە وڵاتەكە لە ساڵی 1982ەوە تێیكەوتووە.

بەرزبوونەوەكەی هەڵاوسان لە نیساندا لەكاتێكدایە ملیۆنان كەس ڕووبەڕووی زیادبوونێكی بێپێشینە بە بڕی 700 پاوەند (نزیكەی 866 دۆلاری ئەمریكی)ی ساڵانە بوونەوە لە تێچووی وزەدا تەنها لە مانگی ڕابردوودا.

س: BBC + RT

بابەتی پێشتر

حزبوڵڵا دانبەوەدا دەنێت لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكەی سەدر لە دژی ئیسرائیل دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە ئەمریكا نائومێدبووین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توركیاوە ناڕەزایی وڵاتەكەی بەرانبەر بە فشار و داواكارییەكانی ئەمریكا دەربڕی و ڕایگەیاند، لە گەڕانەوەی…
Total
0
Share