ئێران: لە ئەمریكا نائومێدبووین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توركیاوە ناڕەزایی وڵاتەكەی بەرانبەر بە فشار و داواكارییەكانی ئەمریكا دەربڕی و ڕایگەیاند، لە گەڕانەوەی ئه‌مریكا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی نائومێد بوون.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ ھەینی 29ی كانوونی دووه‌م سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆمار و مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییشدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی كە دوای كۆبوونەوەكەیان لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “تاران بە داواكارییەكانی ئیداره‌ی نوێی ئەم‌ریكا قایل نییە و جێبەجێیان ناكات.”

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە وڵاتەكەی “بە ڕادەیەكی زۆر نائومێدبووە لە ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا سەبارەت بە گەڕاندەوەی بێمەرجی ئەو وڵاتە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.”

لای خۆیەوە، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا وتی، “خوازیارین ئیداره‌كەی بایدن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گەمارۆی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “توركیا له‌سه‌ره‌تاوه‌ پشتیوانیی خۆی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ربڕیوه.”

وتەكانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی دوای ئەوە دێن، ئەمڕۆ هەینی 29ی كانونی دووەم، جه‌یك سۆڵیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، کاری لەپێشینەی ئیدارەی سەرۆك بایدن دەبێت.”

بابەتی پێشتر

"کۆتایی هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە ئامادەدەبێت بۆ دەنگدان"

بابەتی دواتر

نەجەف.. كچێك بەهۆی خۆڵبارینەوە مرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
1
Share