ئیسرائیل: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێڵی سوری تێپەڕاندووە

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنەی توندی لە تاران گرت و ڕایگەیاند ئێران پاڵپشتیی بزوتنەوە تیرۆریستییەکان دەکات.

لە وتارێکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هەوڵدەدات قەڵەمڕەویی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت، جەختیکردەوە ئێران قۆناغی زۆری بڕیوە و هێڵی سوری تێپەڕاندووە.

وتیشیم کە وڵاتەکەی بەڵگەی تەواوی هەیە ئێران نزیکە لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و تەلئەبیبیش چاوپۆشی لەوە ناکات.

ئاماژەی بە پێویستیی جوڵە و بڕیاری بەپەلە کرد لەبارەی ئەو پرسەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردەوە، ئێران وێرانکاری لە یەمەن و عێراق و لوبنان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها پاڵپشتیی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات لەسەرو هەموویانەوە حزبوڵا.

پێشتریش بێنیت لە هەفتەی ڕابردوودا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت بۆ ئێران و ڕێگریکردن لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی…
Total
0
Share