حزبوڵڵا دانبەوەدا دەنێت لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە

حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، دانی بەوەدانا كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە.

نەسروڵڵا، لە وتارێکدا باسی لەوەكرد هەرچەندە هەڵبژاردنەكە بۆ ئەوان سەركەوتن بووە بەڵام دانی بەوەدانا، “ئەمجارە بە پێچەوانەی بارودۆخەکەی پەرلەمانەوە لە ساڵی 2018 دا، هیچ گروپێکی سیاسیی ناتوانێت بانگەشەی زۆرینە بکات.”

بەپێی ئامارێکی ڕۆیتەرز، لە هەڵبژاردنەكەدا، حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی 62 کورسییان بەدەستهێنا، بەمەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان لەدەستدا کە لە ساڵی 2018 دا بە بردنەوەی 71 کورسی زۆرینەی پەرلەمان بوون.

حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی هاوپەیمانی سەرجەم دەنگە شیعەکانیان لە پەرلەماندا بەدەستهێناوە، بەڵام هاوپەیمانە كۆنەكانی، لە سیاسییەکانی سوننەکان و کریستیانەکان کورسییەکانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە…
Total
0
Share