پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكەی سەدر لە دژی ئیسرائیل دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ كۆبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای “ئاسایشی خۆراك” دەكات كە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكەوە ئامادەكراوە.

هەروەها لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل “كیانی سەهیۆنی” دەكات كە لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانیاوە ئامادەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share