توركیا بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ ڕەتدەكاتەوە

توركیا ڤیتۆی لەسەر داواكاریی بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ هەیە و تەنانەت تاوتوێكردنیشی ڕەتدەكاتەوە.

ماوەیەكە فینلەندا و سوید هەوڵدەدەن ببن بە ئەندام لە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك “ناتۆ” و بۆ ئەو مەبەستەش داواكارییان پێشكەش بە هاوپەیمانێتییەكە كردووە.

ڕۆژنامەی “فاینانشاڵ تایمز” ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، توركیا كە ئەندامێكی ناتۆیە داواكاریی ئەو دوو وڵاتەی ڕەتكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی توركیا مافی ڤیتۆی بەكارهێناوە و ڕەتیدەكاتەوە داواكارییەكانی فینلەندا و سوید تاوتوێبكات.

“فاینانشاڵ تایمز” بڵاویكردەوە، بڕیاربووە ناتۆ كۆبوونەوەیەك بكات بۆ تاوتوێكردنی داواكارییەكانی فینلەندا و سوید، بەڵام توركیا قایلنەبووە و بەو هۆیەوە كۆبوونەوەكە ڕەتكراوەتەوە و سەرناگرێت.

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە، فینلەندا جموجۆڵ و مانۆڕی سەربازیی لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ ڕوسیادا دەستپێكرد. سوید و فینلەندا ترسیان هەیە لەوەی ڕوسیا لەڕووی سەربازییەوە گوشیاریان بخاتەسەر.

بابەتی پێشتر

مێسی داوای گرێنتی لە پاریس کردووە

بابەتی دواتر

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا و تەندروستی ناجێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share