مێسی داوای گرێنتی لە پاریس کردووە

ئاستی مێسی لەم وەرزەدا بەپێی پێویست نەبووە، بۆ وەرزی داهاتوو لەبارەی ڕاهێنەرەوە داوای گرێنتی لە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی شکستی لە چنینەوەی ناسناوەکانی ئەم وەرزەدا بۆ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر گەڕاندووەتەوە، کە لە شێوازی یاریکردندا سەرکەوتوو نەبووە و ستراتیژێکی دیاریکراویشی نەبووە.

جادووگەرەکەی ئەرجەنتین داوای گرێنتی لە بەرپرسانی “پی ئێس جی” کردووە، داواکار بووە بۆ وەرزی نوێ ڕاهێنەرێکی بەتوانا و ئەزمووندار دابین بکەن، لە توانایدا بێت بەرەو سەرکەوتنیان ببات، لە بەرامبەر ئەو داواکارییەشدا بەڵێنی داوە هەموو وزەی خۆی لەپێناو چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەکار بخات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ناوبراو پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ مارکینیۆس و ڤێراتی و مباپێ پێکهێناوە، زیاتر خۆی گونجاندووە و پرۆسەی خۆگونجاندنی لە پاریس تاوەکو دێت باشتر بەرەو پێش دەچێت.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا بەنداو لە عێراق دروستدەكات

بابەتی دواتر

توركیا بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share