ئیتاڵیا بەنداو لە عێراق دروستدەكات

ئیتاڵیا بەنداوێك لە عێراق دروستدەكات و لەگەڵ دیاریكردنی شوێنەكەیدا، ئامانجەكەی ئاشكرادەكات.

خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق و ماوریتسۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق لەسەر جێبەجێكردنی دوو پڕۆژە ڕێككەوتن، پەرەپێدانی شاری مێژوویی ئوور و دروستكردنی بەنداوێك لەسەر شەتی عەرەب.

ئامانج لە دروستكردنی بەنداوەكە جگە لە گلدانەوەی ئاو، بەرگرتنە لە زیاتر هەڵكشانی ئەو شەپۆلە خوێیەی مەترسی لەسەر بەشێك لە خاكی عێراق و زەویی كشتوكاڵی دروستكردووە و وایكردووە بە كەڵكی كشتوكاڵ نەیەن، وەك ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی نێوان وەزیر و باڵیۆزەكە ئاشكرایكردووە.

شاری ئوور كە شوێنێكی مێژوویی و شوێنەوارێكی دێرینی پارێزگای زیقارە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی حەوت هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، ئیتاڵیا نۆژەنیدەكاتەوە و پەرە بە شێوە و ئەدگارەكانی دەدات، ئەوەش لە چێوەی ئەو هەڵمەتە نێودەوڵەتییەی ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێداندایە كە وڵاتان بەڵێنیان بە عێراق داوە.

بابەتی پێشتر

گومان لەبارەی هۆكارەكەی هەیە<br> بەریتانیا دیپۆرتی پەنابەران بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

مێسی داوای گرێنتی لە پاریس کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوچەی سەوز داخرا

ناوچەی سەوز لەبەغداد لەلایەن لیوای تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داخرا. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لیوای تایبەتی پاراستنی…
Total
0
Share