لیژنەكەی عێراق: ئەو شوێنەی ئێران بۆردومانیكرد ماڵە‏

ئەو لیژنەیەی عێراق كە لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر كرد، دەڵێت، ئەو شوێنەی بۆردوومان كراوە ماڵ بووە و لەلایەن هیچ دەزگایەكەوە بەكارنەهاتووە.

لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە دوای بۆردومانەكەی ئێران بۆسەر هەولێر سەردانی شوێنی بۆردومانەكەی كرد و لێكۆڵینەوەی كرد، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ڕاگەیاند،  هێرشەكەی بە پێشلێلكاری ناوبردووە و دەڵێت، پێویستە ئێران زیانلێكەوتووان قەرەبوو بكاتەوە.

بەوتەی لیژنەكە، ئەو شوێنەی بۆردوومان کرابوو، ماڵ بوو و لەلایەن هیچ دەزگایەكەوە بەكارنەهاتووە، بۆیە دەڵێت، “دەبێت ئێران قەرەبووی ئەو و ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە بکاتەوە”.

لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشدارییداوە لەوەی “ڕێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر”، بەو پێیەی هێرشەكەی بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق ناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و دەشڵێت، رێككارەكان توندوتۆڵ كراوە. سامان…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
Total
0
Share