ناوچەی سەوز داخرا

ناوچەی سەوز لەبەغداد لەلایەن لیوای تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داخرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لیوای تایبەتی پاراستنی ناوچەی سەوز، كە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە، هەر چوار دەروازە سەرەكییەكەی ناوچەی سەوزیان داخستووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان و ئەو ناوچانەی جموجۆڵی زۆریان تێدایە، ناوچەی سەوز داخراوە، تەنها ڕێگە بەوكەسانە دەدرێت كە هەڵگری ناسنامەی ناوچەی سەوز و كارمەندی كۆمسیۆنن بچنە ناوچەكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share