ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆشت بۆ یاری گۆڵف

کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کۆنفرانسی جی20  بەردەوامە و ترەمپیش کە پێدەچێت کۆتا کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بێت بە ناتەواوی کۆنفرانسەکەی بەجێهێشت و ڕۆشتووە بۆ یاریگایەکی تایبەت بە یاری گۆڵف.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکەدا باسی سەرکەوتنی ئیدارەی وڵاتەکەیکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دواتر دانیشتنەکەی جێهێشت.

بەبەشداری دەیان وڵاتی زلهێزی جیهانی دوێنێ 21 ی تشرینی دووەم دانیشتی 20 بە ئامادەبوونی سەرۆکانی جیهان بە میوانداری سعودییە دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا دوو پرس گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەوانیش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکارییە ناوچەییەکانن.

بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی وڵاتان لەسەر ئەوە کۆکبوون کە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا بە یەکسانی بەسەر جیهاندا دابەشبکرێت، بەڵام ترەمپ دیسانەوە “یەکەمجار ئەمریکا”ی هێنایە پێشەوە و باسی ڤاکسینەکانی وڵاتەکەی کرد.

بابەتی پێشتر

نادال و دیۆکۆڤیچ له‌ ماسته‌رزی کۆتایی وه‌رز کرانه‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی دواتر

تەرزێكی نوێی گەنم لە سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share