گەورەترین مزگەوتی ئەوروپا ناوی ماکرۆن و ئەردۆغانی خستەوە تەنیشتی یەک

دروستکردنی مزگەوتێک وەک گەورەترین مزگەوتی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا جارێکی دیکە ناوی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە و ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیای خستەوە تەنیشتی یەک، چونکە حکومەتی فەرەنسا شارەوانی شارەکە بە هاوکاری ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەبێ ئەوەی ناوی سەرۆکی شارەوانی ستراسبۆرگ بهێنێت ڕەخنەیگرت لەوەی بودجەی ئەو شارە لە مزگەوتێکدا خەرجدەکرێت کە ناچێتە خزمەتی گشتیی و حکومەتەوە.

لەسەر هەمان پرس، ژرار دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی شارەوانی شارەکە کردووە بەوەی بودجەیەکی زەبەلاح لە پێناو مزگەوتێکدا خەرجدەکات کە دەبێتە شوێنی کۆکەرەوە ئەو تورکانەی کار بۆ بەرژەوەندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن.

لە شاری ستراسبۆرگ نزیکەی 135 هەزار تورک دەژین و 300 ئیمامی موسڵمان لە مزگەوتەکانی فەڕەنسا بە ڕەگەز تورکین، ئەوەش گومانی لای حکومەتی فەڕەنسا دروستکردووە بەوەی ئەو کەسانە خزمەتی ئەجێندای حکومەتی تورکیا دەکەن.

پڕۆژەی دروستکردنی مزگەوتی ئەیوب سوڵتان، لە ساڵی 2017  وە بڕیارە لە شاری ستراسبۆرگ دروست بکرێت، کە بە گەورەترین مزگەوتی ئەوروپا دەناسرێت و خاوەنی دوو منارە دەبێت بە بەرزی 36  مەتر.

ژرار دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕەخنەی توندی لە سەرۆک شارەوانی شارەکە گرتووە و بەوە تۆمەتباری کردووە کە کارەکەی دەچێتە خزمەتی ڕەوتی گوروشەوە کە نزیکە لە سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغانەوە.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان: پەسەندکردنی بودجە بەرهەمی یەکڕیزی و شاندی دانوستانکاری هەرێمە

بابەتی دواتر

وەك ئێمە نین بەدوای موچەدا ڕابكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
Total
0
Share