لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا 10 كەس كوژران

ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئەمریكا كە پاڵنەرەكەی تیرۆر و ڕەگەزپەرستییە و سپیپێستێك ئەنجامیداوە، 10 كوژراو و سێ برینداری لێكەوتەوە كە سەرجەمیان ڕەشپێستن.

كەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری دەسەڵاتدارانی شاری بوفاڵۆ لە خۆرئاوای نیویۆرك بڵاویكردەوە، بكوژەكە ناوی پایتۆن ئێس جێندرۆن-ـە كە تەمەنی 18 ساڵە و سپیپێستە، بە پاڵنەری ڕق و ڕەگەزپەرستی ئەو كارەی كردووە.

تەقەكەرەكە خەڵكی شارۆچكەیەكە بە ناوی كۆنكلین كە سێ كاتژمێر و 30 خوولەك بە ئۆتۆمبێل لە شوێنی ڕووداوەكەوە دوورە، بەڵام خۆی گەیاندووە بە شاری بوفاڵۆ بە دیاریكراوی ناوچەی ماستن پارك و كینگسلی كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی ڕەشپێستن و لە گەراجی سوپەرماركێتێكدا دەستڕێژی گولـلەی كردووە و سێ كەسی كوشتووە و كەسێكی برینداركردووە، دواتر چووەتە ناو سوپەرماركێتەكەوە و دەستڕێژی گولـلەی لە نۆ كەس كردووە و حەوتیان كوژراون و دووانیان بریندارن و سەرجەمیان ڕەشپێستن.

بەپێی زانیارییەكان، بكوژەكە پێشتر تۆمەتبار بووە بە بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە و وتاری ڕەگەزپەرستییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بلاوكردووەتەوە، كاتی ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكەش خۆی پڕچەككردووە و تەنانەت كڵاوی سەربازی (خوودە)ی لەسەركردووە، هەروەها كامێرای لە خۆی بەستووە و تەقەكردن و كوشتارەكەی بە ڕاستەوخۆ پەخشكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share