چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

هێزە ئاسمانییەكانی چین

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە.

وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، پەككین، تایوان وەك بەشێكی دانەبڕاو لە خاكەكەی دادەنێت.

وتیشی، ئەو چالاكییە سەربازییانەی بەمدواییە لەلایەن سوپای چینەوە لە گەرووی تایوان ئەنجامدرا بریتییە لە “ڕێوشوێنی پێویست بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئەمنی ئێستا و پاراستنی سەروەری وڵات و ئاسایشە نەتەوەییەكەی”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمە وەڵامدانەوەیەكی كردارییە بۆ دەستێوەردانی دەرەكی و ئیستفزازی ڕێكخراو لەلایەن ئەو هێزانەی ناودەبرێن بە هێزەكانی سەربەخۆیی تایوان”.

وتەبێژەكە دوپاتیشیكردەوە، تەنها بەشێكی كەمی خەڵك لە تایوان هەوڵ بۆ سەربەخۆیی دورگەكە دەدەن و، هۆشداری ئەوەشیدا “هەر كەسێك یاری بە ئاگر بكات خۆی دەسوتێنێت” و وتی، “سەربەخۆیی تایوان واتە جەنگ”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تایوان زیاتر لە جارێك ئاشكرایكرد كە ئاسمانەكەی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی چینەوە بەزێندراوە، هاوكات لەگەڵ گەیشتنی كۆمەڵەی هێرشبەری ئەمریكی بە سەرۆكایەتی فڕۆكەهەڵگری (سیودور ڕۆزفلت) بۆ دەریای باشووری چین.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز + شینخوا

بابەتی پێشتر

عێراق بۆ ساڵی دووەم لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە

بابەتی دواتر

عێراق.. ڕێگری لە بەقاچاخبردنی دەیان جۆر باڵندەی دەگمەن كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێچەوانەی پێشبینییەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و بەرمیلێكی لە 76 دۆلار نزیكدەبێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی پلانەكانی ئەمریكا بۆ…
Total
0
Share