بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە دەستیان بەسەرداگیراوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا سەردانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی تێیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەستیان بەسەرداگیراوە كە ژمارەیان (91) ئۆتۆمبێلە لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ئۆتۆمبێلەكان بەم مەرجانە وەردەگرینەوە:-
1.هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی
2.وەرگرتنی بەڵێننامەی ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (72) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم
٣. هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات.
٤. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن بووە.
ئاماژە بەوە كراوە، ئەگەر لەماوەی (15) ڕۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێن.