لیڤاندۆڤسکی لە ژووری جل گۆڕینەکان بە کەسێکدا تەقیوەتەوە

ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە ژووری جل گۆڕینەکانی یانەی بەرشلۆنە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە و بە توڕەییەوە ناوی یانەی بەرشلۆنەی هێناوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، کەسێک لە ناوخۆی یانەی بایرن میونشن لە ژووری جل گۆڕینەکان بینیویەتی لیڤاندۆڤسکی پەیوەندیی تەلەفۆنی دەکات، لە کاتی پەیوەندیکردنەکەدا تووڕەیی دایگرتووە و تەقیوەتەوە، بەڵام بە زمانی پۆڵەندی قسەی کردووە و چواردەورەکەی تێنەگەیشتوون لەبارەی چییەوە دەدوێت.

سەرچاوەکە بە بێلدی وتووە، زۆرینەی یاریزانانی بایرن گوێیان لێبووە چەند جارێک ناوی یانەی بەرشلۆنەی هێناوە، دڵنیابوون لەبارەی یانە کەتەلۆنییەکەوە قسە دەکات، بەڵام ناوەڕۆکی قسەکانیان نەزانیوە بۆ چ مەبەستێکە.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت، داوایکردووە ڕێپێدانی پێبدرێت لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە

بابەتی دواتر

ڕێبەر ئەحمەد لە تاران بووە<br>زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share