وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد كۆدەبنەوە

لە چێوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لە بەغداد كۆببنەوە.

ئاژانسی فارس نیوز لەزاری جەواد کەریمی پەرلەمانتاری ئێران گواستویەتیەوە، بڕیارە حوسێن ئەمیر عەبدولهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە بەغدادی پایتەختی عێراق کۆبنەوە.

باسی لەوەشكردووە، “بەمنزیکانە لە چێوەی پرۆسەی دانووستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز، عەبدولهیان و بن فەرحان لە بەغداد كۆدەبنەوە و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و پرسە هەرێمییەکان و قەیرانی یەمەن تاوتوێدەکەن”.

عێراق ماوەی زیاتر لەساڵێكە نێوەندگیریی نێوان تاران و ڕیاز دەكات، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە و پێشتریش چەند كۆبوونەوەیەكی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئاستی جیاجیادا لە بەغدادی پایتەخت ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

دەرماڵەیەكی مامۆستایان دەبڕدرێت

بابەتی دواتر

كلۆپ : بردنەوە بە هەشت گۆڕانكارییەوە بێ وێنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە لە پارێزگای نەینەوا سبەی كرایە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی…
Total
0
Share