دەرماڵەیەكی مامۆستایان دەبڕدرێت

بەرێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەیەكی مامۆستایان دەدات و جەختدەكاتەوە بڕینی دەرماڵەكە تەنها لە مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابدایە.

شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان لە مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابدا كە دەوامناكەن ئەو دەرماڵەی هاتوچۆیە دەبڕدرێت و لە مانگی نۆدا بۆیان خەرجدەكرێـتەوە.

ئاشكرایكرد، مامۆستایانی ناوشار دەرماڵەكەیان 20 هەزار دینارە و مامۆستایانی ناوچەكانی دەوروبەری شار دەرماڵەكەیان 30 هەزار دینارە و ناوچە دوورە دەستەكان 40 بۆ 60 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی وتی، ” دەرماڵەی ئەو دوو مانگە كە دەبڕدرێت بۆیان ناگەڕێندرێـتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری كارەبا: هاوینی ئەمساڵ کارەبا ئەگەر لە هاوینی ڕابردوو باشتر نەبێت خراپتر نابێت

بابەتی دواتر

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share