پارێزگاری سلێمانی مووچەخۆران دڵنیادەكاتەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو لیستەی لە وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەندراوە دابەشكردنی مووچە بەبێ وەستان بەردەوامدەبێـت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بەبێ وەستان بەردەوامدەبێت و بەپێی ڕۆژمێرە داراییەكە بڕیاردراوە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ وەك خۆی بەرێوەبچێـت.

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدرا و بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ داهات پێكبهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share