شۆفێرێك ئەو كەسانە بە “كافر” ناودەبات كە سواری تەكسییەكەی نابن

شۆفێرێكی تەكسی ئایەتێكی “قورئانی پیرۆز” بەكاردەهێنێت بۆ كەمەندكێشكردنی سەرنشینان و ئەوەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە.

وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە و ڕووداوەكە لە كوەیت ڕوویداوە، شۆفێرێك ئەو ئایەتەی لە پشتی تەكسییەكەی نووسیوە كە چیرۆكی پێغەمبەر نوح دەگێڕێتەوە كاتێك لە سەروبەندی دروستبوونی لافاوە گەورەكەدا، ئامۆژگاریی كوڕەكەی دەكات بەوەی سواری كەشتییەكە ببێت و لەگەڵ بێباوەڕاندا نەبێت و خۆی لە خنكان و فەوتان ڕزگاربكات.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكە كە نیگەرانیی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە كوەیت لێكەوتەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، دەستیبەسەر تەكسییەكەدا گرتووە و ڕێوشوێن بەرامبەر بە شۆفێرەكەی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زانیاریی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share